کەشناسی: لەم ناوچانە نمە باران دەبارێت



کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەبارانێکی کەم هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێـم، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان. پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ چوارشەممە 1ی کانوونی دووەمی 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.

دەشڵێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 15 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى

دهۆک: 14 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 17 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 4 پلەى سیلیزى

سۆران: 12 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى

عێراق و سووریا جەخت لە بەرەنگاربوونەوەی داعش دەکەنەوە
پێت عێراق و سووریا جەخت لە بەرەنگاربوونەوەی داعش دەکەنەوە
لەم وێستگانەی سلێمانی بەنزینی نۆرماڵی حکومی دابەش دەکرێت
دوات لەم وێستگانەی سلێمانی بەنزینی نۆرماڵی حکومی دابەش دەکرێت
پەیوەنیدر