عێراق و سووریا جەخت لە بەرەنگاربوونەوەی داعش دەکەنەوە



وەزیری دەرەوەی عێراق بە دەسەڵاتی نوێی سووریای ڕاگەیاند کە تەواوی نێردە دیپلۆماسییەکەیان دەگەڕێننەوە بۆ دیمەشق.

فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی دەسەڵاتی نوێی سووریا ئەنجامدا و تێیدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی شەیبانی لە پۆستەکە کرد.

فوئاد حسێن ستایشی گرنگیدانی شەیبانی کرد بە نوێنەرایەتی دیپلۆماسی عێراق لە دیمەشق کرد و خواستی عێراقی پێ ڕاگەیاندن بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەندامانی نێردە دیپلۆماسییەکان بۆ دیمەشق بۆ بەردەوامبوون لە کارەکانیان.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، هەردوو وەزیر جەختیان لەوە کردەوە کە سەقامگیری و ئاسایشی هەردوو وڵات بەیەکەوە گرێدراون و شەیبانی ئاماژەی بەوەدا کە ئاسایش و سەلامەتی عێراق بەشێکی دانەبڕاوی ئاسایش و سەلامەتی سووریایە.و

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا فوئاد حسێن باسی لە جموجوڵەکانی ئەم دواییەی داعش کرد لە ناوچە سنوورییەکان و جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانە کردەوە.

لای خۆیەوە، شەیبانی جەختی لە ئامادەیی لایەنی سووریا کردەوە بۆ هەماهەنگی تەواو لەگەڵ عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گروپانە و ڕێگریکردن لە دروستکردنی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هەردوو وڵات.

بەرگری شارستانی: لەو شوێنانەی ئاهەنگی سەری ساڵیان تیادا ئەنجام دەدرێت 75 تیمی گەڕۆک جێگیرکراون
پێت بەرگری شارستانی: لەو شوێنانەی ئاهەنگی سەری ساڵیان تیادا ئەنجام دەدرێت 75 تیمی گەڕۆک جێگیرکراون
کەشناسی: لەم ناوچانە نمە باران دەبارێت
دوات کەشناسی: لەم ناوچانە نمە باران دەبارێت
پەیوەنیدر