زیاتر لە دوو ملیار دیناری گەندەڵی گەڕێندرایەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا



زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گەڕێندرایەوە کە بە هۆی گەندەڵییەوە نادیار بوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، حەیدەر عەبودی، وتەبێژی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی ماڵی گشتی، توانراوە لە ماوەی دوو ساڵدا دوو ملیار و 346 ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێندرێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە پارەکان لە ڕێی گرتنەبەری ڕێکاریی یاساییدا گەڕێندراونەتەوە و ئەویش لە چوارچێوەی ستراتیژی نیشتمانی بۆ دەستپاکی و دژە گەندەڵیدا دێت.

وتەبێژەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی ئەو ڕێکارانە نەداوە کە بەرامبەر ئەو کەسانەی گەندەڵییەکان بەسەردا ساغ بووەتەوە، گیراونەتەبەر.

لەم وێستگانەی سلێمانی بەنزینی نۆرماڵی حکومی دابەش دەکرێت
پێت لەم وێستگانەی سلێمانی بەنزینی نۆرماڵی حکومی دابەش دەکرێت
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە 75 دۆلار نزیک دەبێتەوە
دوات نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە 75 دۆلار نزیک دەبێتەوە
پەیوەنیدر