سیستمی کارەبا هەزاران مێگاواتی لەدەست داوە



وەزارەتی کارەبا ئاشکرای دەکات، بە هۆی چاککردنەوەی وەرزی بۆ هەندێک وێستگە و کەمبوونەوەی بڕی غازی هاوردەکراو، بەرهەمهێنانی کارەبا هەزاران مێگاوات کەمیکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبا هەشت بۆ نۆ هەزار مێگاواتی لەدەستداوە.

هۆکاری سەرەکیشی گەڕاندەوە بۆ کەمبوونەوەی ئەو غازەی لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا هاوردە دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە دانانی هەندێک یەکەی بەرهەمهێنان بۆ چاککردنەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی هاوین، هۆکارێکی دیکەی دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانە.

ڕۆژی 24ی تشرینی دووەمی ڕابردوو، ئێران بە پاساوی نۆژەنکردنەوەی وێستگەکانی، هەناردەکردنی غازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبای عێراق ڕاگرت.

هەرچەندە ئەو کاتە وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند ڕاگرتنی غازەکە کاتییە و 15 ڕۆژ دەخایەنێت، بەڵام وا زیاتر لە مانگێک تێپەڕ دەبێت و هێشتا ئێران دەستی بە هەناردەکردنەوەی غاز بۆ عێراق نەکردووە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە 75 دۆلار نزیک دەبێتەوە
پێت نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە 75 دۆلار نزیک دەبێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگریی شارستانیی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە
دوات بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگریی شارستانیی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە
پەیوەنیدر