بوومەلەرزە لە شارێكی كوردستان ڕوویدا



ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عێراق ئاشكرای دەكات، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركوك تۆماركراوه‌ و له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هاووڵاتیانیشه‌وه‌ هه‌ستی پێكراوه‌.

ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، ڕوانگه‌ بوومه‌له‌رزه‌ییه‌كانمان، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كیان له‌ ناو سنوری عێراق تۆماركرد، كه‌ به‌ دوری 34 كیلۆمه‌تر له‌ باكوری كه‌ركوكه‌وه‌ بووە.

ئاشكراشی كردووە، بوومەلەرزەكە به‌گوڕی 3 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر و هیچ زیانێكی نەبووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەلایەن بەشێكی زۆری هاووڵاتیانی پارێزگاكەوە هەستی پێكراوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگریی شارستانیی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە
پێت بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگریی شارستانیی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە
ئەمریکا هاوکاری گەیاندە هەسەدە
دوات ئەمریکا هاوکاری گەیاندە هەسەدە
پەیوەنیدر