له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با به‌بڕی زیاتر له (203) ملیۆن دینار، پڕۆژه‌ی ڕووناککردنەوەی شەقامی سالم جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكردەوە، پڕۆژه‌كه بریتییه له ڕووناککردنەوەی بەشی سێیەمی شەقامی سالم لە بەردەم ئوتێل سلێمانی تا پردنی خەسرەوخاڵ بە دانانی ستونی نوێ گڵۆپی لیدی و دروستکردنی بلوار .
ڕوونیشی كردۆتەوە، بودجەی پڕۆژەكە 203 ملیۆن دینارە و لەلایەن كۆمپانیای زۆیا جێبه‌جێ کراوە و ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە ٣٠/٢٢/٢٠٢٤ تۆڕی ئینارەکە خرایەکار و شەقامەکەی ڕووناک کردەوە.
پێشتریش بە دوو بەش، شەقامی سالم لە پردی ڕەئوف بەگ تا چوارڕێیانی سەرچنار و گردی تا شەقامی مەلیک مەحمود بە ژێر پردی خەسرەوخاڵ، تۆڕی ڕووناکی نوێیان بۆ دانرا.