توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات، كه جگه‌ره ته‌مه‌نی جگه‌ره‌كێشه‌كان زیاتر كورت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه پێشتر پزیشكه‌كان پێشبینییان ده‌كرد.
به گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانكۆی له‌نده‌ن ده‌رده‌كه‌وێت، كه یه‌ك جگه‌ره، ته‌مه‌نی جگه‌ره‌كێشه‌كه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 20 خوله‌ك به تێكڕای ژیانی كورت ده‌كاته‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی، كە توێژینەوەكەی بڵاوكردۆتەوە، هه‌رپاكه‌تێكی جگه‌ره 20 جگه‌ره‌ی تێدایه، پێده‌چێ به كێشانی پاكه‌تێك 7 كاتژمێر ته‌مه‌نی جگه‌ره‌كێشه‌كه به تێكڕای ته‌مه‌نی كورت بكاته‌وه.
پێشتر و به دیاریكراوی له ساڵی 2000 به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی له‌نده‌ن، پێشبینییان ده‌كرد بۆ هه‌رجگه‌ره‌یه‌ك نزیكه‌ی 11 خوله‌ك له تێكڕای ته‌مه‌نی جگه‌ره‌كێشه‌كه كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام به‌پێی توێژینه‌وه تازه‌كه نزیكه‌ی 20 خوله‌ك ژیانی جگه‌ره‌كێشه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه.