ژنێک کرایە پارێزگاری بانکی ناوەندی سووریا  



حکومەتی نوێی سووریا بۆ یەکەمجار ژنێکی وەک پارێزگاری بانکی ناوەندیی سووریا دیاریکرد.

میساء سابرین، یەکەم ژنە لە حکومەتی نوێی سووریا کرایە پارێزگاری بانکی ناوەندی سووریا و ئەمڕۆ فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ دەرکرا.

میساء خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرایە لە ژمێریاریدا، ئەوەی جێی سەرنجە ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی دامەزراوە داراییەکانی سووریادا ژنێک ئەو پۆستەی پێ بدرێت.

میساء لە شوێنی محەمەد عیسامی پارێزگاری پێشووی بانکی ناوەندی دەستبەکاربووە، کە لە ساڵی 2021 لەلایەن بەشار ئەسەدەوە بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرابوو.

پێشتر میساء چەندین پۆستی دیاری لە بانکەکەدا هەبووە و لە ساڵی 2018شەوە جێگری یەکەمی محەمەد عیسام بووە، ئەمە جگە لەچەند پۆستێک کەلە پێشووتردا هەیبووە.

“بەهۆی نەدانی مووچە كەرتەكانی تەندروستی و پەروەردە لە مەترسیدان”
پێت “بەهۆی نەدانی مووچە كەرتەكانی تەندروستی و پەروەردە لە مەترسیدان”
هێزێكی گەورە و كاروانێكی پڕ چەكی ئەمریكا گەیشتە ڕۆژئاوا
دوات هێزێكی گەورە و كاروانێكی پڕ چەكی ئەمریكا گەیشتە ڕۆژئاوا
پەیوەنیدر