سەرۆكی پێشووی ئەمریكا كۆچی دوایی كرد



ئۆفیسی جیمی کارتەر 39 هەمین سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی یەک شەممە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا جیمی کارتەر لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دوایی كرد.

جیمی كارتەر لە 2ی مانگی 11ی ساڵی 1976 وەک 39 هەمین سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرا.

کارتەر لە ساڵی 2023وە پاش ئەوەی ڕەوشی تەندروستی تێكچوو، لە ماڵەکەی خۆیدا لە جۆرجیا خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ دەکرا و ئەو تەنها سەرۆکی وڵاتەكە بووە کە تەمەنی گەیشتووەتە 100 ساڵ و لە مانگی 10ی ئەمساڵ ئاهەنگی 100 ساڵەی تەمەنی بۆ کرا.

ژیاننامەی جیمی کارتەر
– جیمی کارتەر 39 هەمین سەرۆکی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو.

– لە 1ی مانگی 10ی ساڵی 1924 لە پلەینس، شارۆچکەیەکی بچووکی ویلایەتی جۆرجیا لە دایک بوو. باوکی جوتیار و کاردار بووە و دایکیشی پەرستاربوو.

– دواناوەندی لە خوێندنگەی گشتی هەر لە پلەینس تەواو کرد، پاشان چووە کۆلیجی جۆرجیا ساوتوێسترێن و ئنستتیوتی تەکنەلۆژی جۆرجیا و لە ساڵی 1946 بەکالۆریۆسی لە ئەکادیمیای هێزی دەریایی ئەمریکا بەدەستهێنا.

– لە مانگی 7ی ساڵی 1946 لەگەڵ ڕۆزڵن سمیت هاوسەرگیری کرد.

– لە ساڵی 1953 پاش مردنی باوکی، گەڕایەوە بۆ لای خێزانەکەی لە جۆرجیا و کێڵگەکانی کارتەری بەڕێوەدەبرد.

– لە ساڵی 1962 لە هەڵبژاردن بۆ سیناتی جۆرجیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا. لە ساڵی 1966 لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی فەرمانڕەوای ویلایەتەکەیدا شکستی هێنا، بەڵام دواتر لە هەڵبژاردنی داهاتوودا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لە 12 ی مانگی 1ی ساڵی 1971 بوو بە 76هەمین فەرمانڕەوای ویلایەتی جۆرجیا. لە ساڵی 1974 سەرۆکی هەڵمەتی هەڵبژاردنی کۆمیتەی نیشتمانی دیموکراتەکان بوو بۆ هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێس و فەرمانڕەوا.

– لە 12ی 1ی ساڵی 1974 کاندیدبوونی خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕاگەیاند و لە ساڵی 1976 لە کۆنگرەی دیموکراتەکاندا دەنگی پێدرا بۆ بوون بە کاندیدی سەرەکی ئەو حزبە لە هەڵبژاردنەکانی ئەو ساڵەدا و لە 2ی مانگی یازدەی ساڵی 1976 وەک 39 هەمین سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرا.

لەدادگای باڵا دژی وەزارەتی تەندروستی سکاڵا دەکرێت
پێت لەدادگای باڵا دژی وەزارەتی تەندروستی سکاڵا دەکرێت
فیرعەونەکەی میسر 2024ـی بە ڕیکۆرد کۆتایی پێهێنا
دوات فیرعەونەکەی میسر 2024ـی بە ڕیکۆرد کۆتایی پێهێنا
پەیوەنیدر