فیرعەونەکەی میسر 2024ـی بە ڕیکۆرد کۆتایی پێهێنا



محەمەد سەڵای ئەستێرەی لیڤەرپووڵ و هەڵبژاردەی میسر، دوایین یاری لە 2024 بە درێسی لیڤەرپووڵەوە ئەنجامدا و بە ڕیکۆردێکی نوێوە پێ دەخاتە ساڵی نوێ.

شەوی ڕابردوو، لەیاری خولی 19 هەمی پریمەرلیگ، یانەی لیڤەرپووڵ بووە میوانی وێستهام، توانی بە 5 گۆڵی بێ وەڵام یاریەکە بباتەوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگیدا زیاتر قایمکرد.

ئەم یارییە بۆ سەڵاح ڕیکۆردێکی مێژوویی بوو و بە دڵخۆشییەوە پێ دەخاتە ساڵی نوێوە، لێرەدا چەند ئەنجامیکی فیرعەونەکەی میسر دەخەینە ڕوو.

سەڵاح بووە یەکەم یاریزانی ئەفریقی کە زیاتر لە 20 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تۆمار کردووە، لە هەر هەشت وەرزەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول.

سەڵاح لەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزی تەنها لە 18 یاریدا بەشداری لە 30 گۆڵدا کردووە،  (17 گۆڵ و 13 ئەسیست)، بەمەش بووە یەکەم یاریزان کە بەو ڕێژە کەمەی یاری بەشداری 30 گۆڵ بکات.

سەڵاح لە ساڵی 2024 دا  بەشداری لە 53 گۆڵ کردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان (29 گۆڵ و 24 ئەسیست)، ئەمەش زیاترە لە هەر یاریزانێکی دیکەی پێنج خولە سەرەکییەکەی ئەوروپا.

سەڵاح لە ساڵی 2024دا 23 ئەسیستی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان کردووە، ئەمەش زۆرترین ئەسیستی یاریزانێکی لیڤەرپوولە لە یەک ساڵدا و توانی ڕیکۆردەکەی  ساڵی ٢٠١٩ـی ئەلێکساندەر ئارنۆڵد بشکێنێت کە 22 ئەسیست بوو.

سەرۆكی پێشووی ئەمریكا كۆچی دوایی كرد
پێت سەرۆكی پێشووی ئەمریكا كۆچی دوایی كرد
محەمەد حاجی مەحمود: ناردنی داهاتی هەرێم بۆ بەغدا هەڵەیە
دوات محەمەد حاجی مەحمود: ناردنی داهاتی هەرێم بۆ بەغدا هەڵەیە
پەیوەنیدر