لەساڵی نوێ دا چەند مۆبایلێک  واتسئەپ-ی تێدا ڕادەگیرێت



بڕیارە لەسەرەتای ساڵی نوێدا، لەچەند مۆبایلێکدا ئەپی  واتسئەپ لەکاربکەوێت و چیتر بەکارهێنەرانی ئەو مۆبایلانە نەتوانن سوود لەو ئەپە وەربگرن.

کۆمپانیای مێتا کە خاوەنی  واتسئەپ-ە، ڕایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ، بەکارهێنەرانی هەندێک لە مۆبایلە زیرەکەکان کە کۆنن و لەڕووی نوێبوونەوەی سیستمەوە دواکەوتوون، ڕووبەڕووی کێشەیەک دەبنەوە لە کارپێکردنی  واتسئەپ، چونکە هەندێک ئامێر لە دوای 1ـی 1ـی 2025ەوە ناتوانن ئەپڵیکەیشنەکە کارپێبکەن.

گۆڕانکارییەکە کاریگەری لەسەر زۆرێک لە مۆبایلە زیرەکەکان دەبێت کە زیاتر لە 10 ساڵە لە دۆخی کارکردندا پارێزراون، لەنێویاندا هەندێک مۆدێلی کۆنتری ئەندرۆید و ئایفۆن، ئەمەش پرسیارێک دروست دەکات کە ئەم بڕیارە چۆن کاریگەری لەسەر ئەو بەکارهێنەرانە دەبێت کە پشت بەم ئامێرانە دەبەستن.

واتسئەپ پشتگیریکردنی سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید کیتکات ڕادەگرێت، جگە لە هەر وەشانی کۆنتر، لە سەرەتای مانگی یەکدا.

هەندێک لەو بەکارهێنەرانەی کە ئامێرەکانیان لەسەر سیستەمی کیتکات کاردەکەن، هێشتا دەتوانن  واتسئەپ بەکاربهێنن، بە مەرجێک ئامێرەکانیان نوێبکرێنەوە بۆ سیستەمێکی کارپێکردنی نوێتر.

بەڵام کۆمەڵێک مۆبایلی کۆنتر هەن کە چیتر نوێکاری فەرمی لەلایەن بەرهەمهێنەرەکانیانەوە وەرناگرن، واتە ناتوانرێت نوێبکرێنەوە بۆ وەشانی نوێتری سیستەمی کارپێکردن.

لیستی ئەو مۆبایلانەی ئەندرۆید کە کاریگەری گۆڕانکارییەکەیان لەسەرە لە 1ـی 1ـی 2025:

سامسۆنگ: گالاکسی ئێس 3، گالاکسی نۆت 2، گالاکسی ئەیس 3، گالاکسی ئێس 4 مینی

مۆتۆرۆلا: مۆتۆ جی (1st Gen)، ڕازر ئێچ دی، مۆتۆ ئی 2014

ئێچ تی سی: یەک

ئێڵ جی: ئۆپتیموس جی، نێکسوس 4، جی 2 مینی

سۆنی: ئێکسپێریا ز، ئێکسپێریا ئێس پی، ئێکسپێریا تی، ئێکسپێریا ڤی

کۆمپانیای مێتا کە خاوەنی  واتسئەپە، باس لەوە دەکات کە گۆڕانکارییەکان بەشێکن لە نوێکارییە بەردەوامەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بەرنامەکە بە سەلامەتی و کارایی دەمێنێتەوە لەکاتی کارکردن لەگەڵ مۆبایلە نوێیەکان.

جگە لە ئەندرۆید لە ساڵی 2025دا  واتسئەپ پشتگیریکردنی ئایفۆنەکانی هەمان تەمەنیش ڕادەگرێت.

لە 5ـی ئایارەوە ئەپەکە لەسەر وەشانی ـی 15.1 iOS ڕادەگرێت.

لە کاتێکدا هەندێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن کە سیستەمی کۆنتری iOS بەکاردەهێنن دەتوانن بە سادەیی مۆبایلەکانیان نوێ بکەنەوە، هەندێک مۆبایل کە هێشتا بەکاردەهێنرێن تەنها دەتوانرێت نوێبکرێنەوە بۆ iOS 12.5.7.

ئەو مۆبایلانەی لەم پۆلەدا هەن کە هێشتا توانای بەکارهێنانی  واتسئەپ یان هەیە لە ئێستادا، بەڵام لە 5ـی ئایارەوە ناتوانن ئەو کارە بکەن، بریتین لە ئایفۆن 5ئێس، ئایفۆن 6، ئایفۆن 6 پڵەس.

ئەم گۆڕانکاریانە کاریگەرییان لەسەر هەردوو ئەپی ئاسایی  واتسئەپ و بزنسی  واتسئەپ هەیە کە هەمان پێداویستی سیستەمی کارپێکردنی هەیە.

محەمەد حاجی مەحمود: ناردنی داهاتی هەرێم بۆ بەغدا هەڵەیە
پێت محەمەد حاجی مەحمود: ناردنی داهاتی هەرێم بۆ بەغدا هەڵەیە
كەشناسێک: داوا دەکەین مامۆستایانی ئاینی ڕۆژی هەینی نوێژە بارانە ئەنجام بدەن
دوات كەشناسێک: داوا دەکەین مامۆستایانی ئاینی ڕۆژی هەینی نوێژە بارانە ئەنجام بدەن
پەیوەنیدر