كەشناسێک: داوا دەکەین مامۆستایانی ئاینی ڕۆژی هەینی نوێژە بارانە ئەنجام بدەن



بەهۆی كەمی ڕێژەی باران و بەفر لە وەرزی دابارینی ئەمساڵدا، كە هێشتا لە هەندێك ناوچەی هەرێم پەڵەی نەداوە، شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، داوا دەکەین لەمامۆستایانی ئاینی لە کوردستان دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی نوێژە بارانە ئەنجام بدەن.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەپێی ئەو لێکدانەوانەی کردومانە بەم زووانە هیچ شەپۆلێکی گشتگیری سەرتاسەری پێویست و باشی باران بۆ ناوچەکانمان لەئارادانیه و سیستەمێکی وشک باڵادەستە لەسەر ناوچەکانمان بۆ ماوەیەکی درێژ.

ڕاشیگەیاند، بەپێی پێشبینی ئێمە و تەواوی سەرچاوە کەشناسیەکان و کەشناسان دەبوو لەمەودای نێوان مانگی 11 و 12 بەتایبەتی پەڵەی تەواوی بدایه، بەڵام بەهۆی دەرئەنجامە خراپەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و پشکی شێری لەسەر ناوچەکانمان هەروەها بوونی دیاردەی ئاو و هەوایی لانینا لە پانتایی ئاوەکانی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی زەریای هێمن، کەکاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر ناوچەکانمان بەتایبەت پارێزگای دهۆک و هەولێر و ڕاپەرین و دەورووبەریان بەپلەی یەکەم ،بارانی پەڵەش زۆر دواکەوتووە لەبەشێکی ناوچەکان.

وتیشی، “بەتایبەت سنوری ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر و هەندێ شوێنی تر هەرچەند پێم وایه بەپێی شیکاری ورد و لێکدانەوەی خۆمان و سەرچاوە کەشناسیەکان، وەرزی زستانمان لە پاییز و بەهاریشمان باشتر دەبێت”.

ئەو شارەزا كەشناسییە، داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەكات، ڕۆژی هەینی دوانیوەڕۆكەی هەستن بە ئەنجامدانی نوێژە بارانە.

لەساڵی نوێ دا چەند مۆبایلێک  واتسئەپ-ی تێدا ڕادەگیرێت
پێت لەساڵی نوێ دا چەند مۆبایلێک  واتسئەپ-ی تێدا ڕادەگیرێت
ڕەغد سەدام حسێن لە یادی لەسێدارەدانی باوکیدا: لە پشت پەردەوە نامێنمەوە
دوات ڕەغد سەدام حسێن لە یادی لەسێدارەدانی باوکیدا: لە پشت پەردەوە نامێنمەوە
پەیوەنیدر