وادەی خەرجکردنی پارەی کارمەندانی سەرژمێری ڕاگەیەندرا



بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیارە دوای پشووی سەری ساڵ پاداشتی دارایی بژمێرەکان دابەشدەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش پلانێکیان داناوە کەلە کاتی گەیشتنی پارەکە بە زوویی دابەشی بکەن.

سەرەتای ئەم مانگە شاندێکی وەزارەتی پلاندانان چوونە بەغدا و چەند رۆژێک مانەوە تا وردبینی لە لیستی پاداشتی دارایی بژمێرەکان تەواو بوو.

مەحمود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی راگەیاند: نزیکەی هەفتەیەکە شاندی وەزارەتی پلاندانان لە بەغداوە گەڕاونەتەوە. وردبینی لە لیستەکەدا تەواو بووە و هیچ کێشەیەکی نەبوو”.

وتیشی: “وردبینیی لیست تەنیا پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نەبوو، بەڵکو لە بەسرەوە تا ئەنبار لیست بۆ وردبینی برابووە بەغدا. 150 هەزار کەس لە هەموو عێراق پاداشتی دارایی پرۆسەی سەرژمێری وەردەگرن”.

مەحموود عوسمان باسی لەوەشکرد: “لە بەغدا بە شاندی هەرێمی کوردستانیان وت لیستەکە هیچ کێشەیەکی نییە و پارەکە دەخرێتە سەر هەژمارەکەتان. بەڵێنیان دا دوای 25ـی ئەم مانگە پارەکە بخەنە سەر هەژمارەکە، بەڵام بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵەوە دوادەکەوێت”.

19 هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان ناویان بۆ بوونە بژمێر گەڕابووەوە. بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری دەڵێت: “20 بۆ 27 هەزار کەس پاداشتی دارایی وەردەگرن کە بۆ هەر مانگێک 250 هەزار دینارە”.

ئەوەشی خستەڕوو: لەکاتی گەیشینی پارەکەدا پلانیان داناوە لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی بکەن و ژمێریارەکان وەری بگرن.

مانگی رابردوو سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد و پرۆسەکە تا هەفتەی دووەمی ئەم مانگە بەردەوام بوو. مەحمود عوسمان وتی: “پڕۆسەکە لە هەرێمی کوردستان سەد لە سەد کۆتایی هات لەلایەن ئەو گەنجانەوە کە بەکارەکە هەستان، هیچ شوێن و ماڵێک جێنەهێڵدراوە و هەمووی تۆمار کراون”.

ڕەغد سەدام حسێن لە یادی لەسێدارەدانی باوکیدا: لە پشت پەردەوە نامێنمەوە
پێت ڕەغد سەدام حسێن لە یادی لەسێدارەدانی باوکیدا: لە پشت پەردەوە نامێنمەوە
سه‌ری ساڵ ‌و چه‌ند سه‌رنجێك
دوات سه‌ری ساڵ ‌و چه‌ند سه‌رنجێك
پەیوەنیدر