عە‌لی باپیر
یه‌كه‌م: یادو بۆنه‌كان به‌گشتیی “وه‌ك له كتێبـی: (یادو بۆنه‌و جه‌ژنه‌كان‌و هه‌ڵسه‌نگاندێك)دا گوتوومانه: بناغه تێیاندا ڕه‌وایی (إباحة)و ده‌ستكراوه‌ییه، مه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستێك‌و به‌شێوازێكی ناڕه‌وا ئه‌نجام بدرێن، چونكه له‌بواری عاده‌ت‌و هه‌ڵس‌و كه‌وته‌كان دان، ئه‌سڵ تێیاندا ڕێپێدرانه.
دووه‌م: ساڵی زایینی كه به‌جووڵه‌ی خۆر (حركة الشمس) حیساب ده‌كرێ‌و، ساڵی كۆچیی كه به‌جووڵه‌ی مانگ (حركة القمر) حیساب ده‌كرێ، دوو شێواز‌و هۆكاری ژماردن‌و كۆنتڕۆڵكردنی كات‌و ژوانگه (الأوقات والمواعید)ن‌و، له‌خودی خۆیاندا هیچ ئیشكالیان تێدانیه.
سێیه‌م: ته‌مه‌نی هه‌ر مرۆڤێك له‌چه‌ند ساڵێك پێكدێ‌و، به‌سه‌رمایه‌ی بوون (رأسمال الوجود)ی داده‌نرێن‌و، له‌ڕۆژی قیامه‌تدا له‌سه‌ر تاوه‌كان (لحظات)ی ته‌مه‌نیشی “نه‌ك ته‌نیا ساڵ‌و مانگ‌و هه‌فته‌و ڕۆژه‌كانی” لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا “صلی الله علیه وسلم” فه‌رموویه‌تی: (لا تزولُ قَدَمَا عبدٍ يومَ القيامةِ حتَّى يُسألَ عن أربعٍ عَن عُمُرِه فيما أفناهُ…) الترمذي،: (2416)، وصححه الألباني. واته: دوو پێی هیچ به‌نده‌یه‌ك له‌ڕۆژی قیامه‌تدا ناجووڵێن، هه‌تا له‌باره‌ی چوار شتانه‌وه پرسیاری لـێ نه‌كرێ: له‌ته‌مه‌نی له‌چیيدا به‌ڕێی كردوه؟ كه‌واته: هه‌رساڵێك كه له‌ته‌مه‌نی هه‌ركامێكمان ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر تێیدا له‌ڕووی مه‌عنه‌ویی‌و ماددیی‌و، تێگه‌یشتن‌و پێگه‌یشتنی زیاتر‌و، خوا له‌خۆڕازییكردن‌و خزمه‌ت به‌خه‌ڵك كردن‌و…هتدەوەدا، به‌هره‌ی وه‌رنه‌گرتبێ، مانای وایه: له‌سه‌ری قه‌رزدار بۆته‌وه‌و، به‌هیچ شتێكیش بۆی قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه!
چواره‌م: ته‌مه‌نی مرۆڤـ له‌دنیادا به‌شی تێدا هێنانه‌دی خولیا‌و ئامانجه‌كانی ناكات، به‌ڵكو ته‌نیا بایی تێدا تاقیكرانه‌وه‌ی‌و سه‌لماندنی به‌ندایه‌تیی بۆ خوا “كه حیكمه‌تی بوونیه‌تی” ده‌كات، هه‌ربۆیه‌ش هه‌موو ئه‌وانه‌ی ژیانی دنیایان به‌جۆرێك ده‌گوزه‌رێنن، كه حیكمه‌تی بوونیانی تێدا نه‌هێننه‌دی، له‌ڕۆژی دواییدا په‌شێمانییه‌كی بێڕه‌زا ده‌كێشن‌و، پێیان ده‌گوترێ: (…أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُم مَّا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَن تَذَكَّرَ وَجَاءَكُمُ النَّذِيرُ فَذُوقُوا فَمَا لِلظَّالِمِينَ مِن نَّصِيرٍ) فاطر -37-، واته: ئایا هێنده ته‌مه‌نمان پێتان نه‌دا كه هه‌ركه‌سێك مه‌به‌ستی بووایه، بیری بكه‌وێته‌وه‌و په‌ند وه‌ربگرێ، ده‌یتوانی؟! ده‌بیچێژن سته‌مكاران هیچ یاریده‌ده‌رێكیان نیه.
پێنجه‌م: له‌به‌ر تیشكی ئه‌وه‌دا كه ڕابرد ده‌ڵێین: ئایا چه‌ند كه‌س له تاكه‌كانی نێر‌و مێی وڵاته‌كه‌مان، شایسته‌ی ئه‌وه‌ن دڵخۆش بن‌و شادیی بگێڕن، چونكه ساڵی پاریان به‌شێوه‌یه‌ك گوزه‌راندوه كه لـێی به‌هره‌مه‌ند بن‌و، له‌ڕووی ڕووحیی‌و ئاكاریی‌و فیكریی‌و زانستیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، تێیدا گه‌شه‌یان كردوه‌و به‌ره‌وپێشچوون؟ هه‌روه‌ها ئایا كۆی قه‌واره سیاسییه‌كه‌مان، تا چ ڕادده‌یه‌ك له‌ماوه‌ی ساڵی پاردا، به‌سه‌ر كێشه‌و گرفته گورچكبڕه‌كانی حوكمڕانیی‌و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا، زاڵبووه‌و، هیواو ئامانجه‌كانی خه‌ڵكی هێناونه‌دی، به‌تایبه‌ت ڕه‌ش‌و ڕووت و نه‌داره‌كان، كه زۆرینه‌ن؟ به‌كورتیی: چه‌نده سته‌م‌و گه‌نده‌ڵیی‌و قۆرخكاریی بنبڕكردوه‌و، دادگه‌ریی‌و بێ فه‌رق‌و جیایی چه‌سپاندوه؟! به‌دڵنیایی ده‌بێ: به‌ئه‌ندازه‌ی به‌هره‌مه‌ندبوونمان له‌ته‌مه‌نمان، له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كان‌و كۆمه‌ڵگاو قه‌واره سیاسییه‌كه‌شمان، شادمان بین‌و، ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه بێ، به‌پێچه‌وانه‌وه!
شه‌شه‌م: خۆزگه ئه‌و هه‌موو مه‌سره‌فه‌ی له‌ته‌ق‌و تۆق‌و ته‌ڵقه ته‌نووره‌و هه‌ڵواسینی گڵۆپ‌و ڕازاندنه‌وه‌و…هتددا كراوه “كه هیچ كه‌لێنێك ناگرێ” بۆ خزمه‌تكردن‌و چاره‌سه‌ری هه‌ندێك له‌كێشه‌و گرفته‌كانی خه‌ڵكێك كرابایه، كه ئاتاجی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانن!
حه‌وته‌م: پێویسته هه‌موولایه‌ك بزانن، به‌تایبه‌ت به‌رپرسان: كه ئه‌مریكایی‌و ڕۆژئاوییه‌كان، فلسێك به‌و ماستاوكردن (تملّق)و خۆمشه‌وه‌ش كردنه‌یان به‌سه‌ری ساڵه‌كه‌یانه‌وه، ناده‌ن‌و، به‌پێچه‌وانه‌وه: ئه‌وان ته‌نیا ڕێز له‌كه‌سانێك ده‌گرن، كه ڕێزی خۆیان‌و كۆمه‌ڵگاو ئایین‌و كلتووره‌كه‌یان بگرن! ئه‌وه‌ی میلله‌تانی دنیاش به‌ره‌وپێش ده‌بات: عه‌قڵی خۆ به‌كارهێنان‌و، له‌كات به‌هره‌مه‌ندبوون‌و، له‌سه‌ر پێی خۆ وه‌ستان‌و، متمانه‌و باوه‌ڕ به‌خۆبوون‌و، پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌و، هیچ گه‌ل‌و كۆمه‌ڵگایه‌ك نه‌بووه به‌لاساییكردنه‌وه‌ی كوێرانه‌و، خۆ له‌بێگانه بردنه پێش‌و، ماستاو بۆ كردنی، هیچی به‌هیچ كردبێ!