حکومەتی تاڵیبان لە بڕیارێکی نوێدا، بوونی پەنجەرەی ماڵان یاخود بیناکانی بەسەر ئەو شوێنانە قەدەغە کرد کە ژنان کاریان تێدا دەکەن.
حکومەتی تاڵیبان لە بڕیارێکی نوێدا ڕایگەیاند، نابێت ئەو بینایانەی تازە دروست دەکرێن، پەنجەرەکانیان بەسەر ئەو شوێنانەی ماڵەکانی دراوسێیاندا بڕوانێت کە ژنان کاریان تێدا دەکەن.
بە پێی بڕیارەکە نابێت لە پەنجەرەی بیناکانەوە حەوشە، چێشتخانە، بیر و ئەو شوێنانەی ماڵە دراوسێکان دەربکەون کە ژنان بەکاریان دەهێنن.
هۆکاری بڕیارەکەشی گەڕاندووەتەوە بۆ ڕێگرتن لەو زیانە خراپانەی لە بوونی ئەو پەنجەرانە دەکەونەوە.
لە بڕیارەکەی حکومەتی تاڵیباندا هاتووە کە لە لەمەودوا ئەنجومەنی شارەوانی و خزمەتگوزاری و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە چاودێری بیناکان بکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.