فراکسیۆنی یەکگرتوو: پێدانی تاقیگە پزیشکییەکان بە کۆمانیا باری هاووڵاتییان سەد ئەوەندەی تر قورستر دەکات



فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە بارەی گرێبەستکردنی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیایەک بۆ پێدانی تاقیگە پزیشکییەکان هاتە دەنگ و دەڵێت ئەم کارە باری نەخۆش و کەمدەرامەتانی کوردستان سەد ئەوەندەی تر قورستر دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان، فراکسیۆنی یەکگرتوو جەختی کردەوە کە ئەوان لەسەر ئەو پرسە بە جدی هەڵوێستە دەکەن، چونکە بەپێی دەستووری عێراق خزمەتگوزارییە تەندروستی و پەروەردەییەکان ئەرکی حکومەتن، ناکرێت بکرێنە شوێنی دەوڵەمەندبوونی کۆمپانیاکان.

تاڵیبان: نابێت پەنجەرە بەسەر شوێنی کاری ژنانی ماڵی دراوسێدا بڕوانێت
پێت تاڵیبان: نابێت پەنجەرە بەسەر شوێنی کاری ژنانی ماڵی دراوسێدا بڕوانێت
شاخەوان عەبدوڵا: بڕیاردراوە ئەمڕۆ هەوڵ بدرێت پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بێت
دوات شاخەوان عەبدوڵا: بڕیاردراوە ئەمڕۆ هەوڵ بدرێت پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بێت
پەیوەنیدر