گوڵاڵە سدیق شارەزای بانکی: پارەی بەردەست زیاترە لە مووچەی دوو مانگ



شارەزایەکی دارایی و بانک ڕایدەگەیەنێت، عێراق یەک ترلیۆن دینار دەنێرێت بۆ مووچە، بەو پێیەش پارەی بەردەست زیاترە لە مووچەی دوو مانگ.

گوڵاڵە سدیق، شارەزایی دارایی و بانک باسی لەوەشکرد: مووچەی مانگی 11 و 12 عێراق یەک ترلیۆن دینار دەنێرێت، پێشترین (763 + 630) ملیار دینار هاتووە، کە دەکاتە یەک تریلۆن و 393 ملیار دینار، 996 ملیار دینار مووچەی مانگی 10 لێدراوە 397 ملیار دینار ماوەتەوە.

سەبارەت بە داهاتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەکردووە، داهاتی ناوخۆ بەپێی ئەوەی مانگانە 87 ملیار دینار کە دەکاتە نیوەی داهاتی ناوخۆ بۆ عێراق دەنێردرێت و نیوەی بۆ کوردستان دەمێنێتەوە، داهاتی ناوخۆی هەرێم پشکی کوردستان بۆ حەوت مانگی کۆتایی 2024 دەکاتە 609 ملیار دینار.

بەپێی لێکدانەوەکانی ئەو شارەزا بانکییە، (یەک تریلۆن + 397 ملیار + 609 ملیار ) = دوو تریلۆن و شەش ملیار دینار بەردەست دەبێت، مووچەی مانگی 11+12 تریلۆنێک و 992 ملیار دیناری پێویستە، دەڵێت “ئەمەش واتای وایە پارەی بەردەست زیاترە لە مووچەی دوو مانگ”.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژێکی ماوە بۆ ساڵی نوێی و هێشتا حکومەتی هەرێم مووچەی دوو مانگی کۆتایی ساڵی دابەشنەکردووە، هاوکات وەزارەتیی دارایی بەغدا نیوەی مووچەی مانگی 11ی ناردووە و داوایکردووە کورتهێنانی مووچە لە داهاتی ناوخۆی هەرێم پڕبکرێتەوە، بەڵام حکومەتی هەرێم پێشووتر رایگەیاندبوو، داهاتیان نییە تا مووچەی پێدابەشبکەن.

شاخەوان عەبدوڵا: بڕیاردراوە ئەمڕۆ هەوڵ بدرێت پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بێت
پێت شاخەوان عەبدوڵا: بڕیاردراوە ئەمڕۆ هەوڵ بدرێت پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بێت
پلەی گەرما لە ژێر سفرەوەیە و ئەگەری نمەباران هەیە
دوات پلەی گەرما لە ژێر سفرەوەیە و ئەگەری نمەباران هەیە
پەیوەنیدر