کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە و سبەینێش لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەباران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە نزمترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە کە 3 پلە لە ژێر سفرەوەیە.
سەبارەت بە سبەینی سێشەممەش ڕایگەیاند ئاسمان هەوری تەواو دەبێت بە گشتی، لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :15 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 4 پلەى سیلیزى
سۆران : 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى