میدیای یەکێتی: داهاتی نەوت بۆ وەزارەتی دارایی ناگەڕێتەوە



میدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە کە داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ وەزارەتی دارایی ناگەڕێتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژانە بە تانکەر نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، میدیای یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە بڵاویکردەوە، “لە بەهارى ساڵى رابردووەوە داهاتى فرۆشتنى نەوت بۆ وەزارەتەکەیان نەگەڕاوەتەوە”.

بە وتەی سەرچاوەکە کە بۆ کەناڵ8 قسەی کردووە، “ئەمساڵ داهاتى فرۆشتنى نەوت بۆ وەزارەتەکەیان نەگەڕاوەتەوە و هەر کورتهێنانێک لە مووچە هەبووبێت، بە داهاتى ناوخۆ پڕیانکردووەتەوە”.

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە ڕۆژانە نەوتی هەرێمی کوردستان بە تانکەر لە ڕێی ئێران و تورکیاوە هەناردە دەکرێت و داهاتەکەشی دیار نییە.

پلەی گەرما لە ژێر سفرەوەیە و ئەگەری نمەباران هەیە
پێت پلەی گەرما لە ژێر سفرەوەیە و ئەگەری نمەباران هەیە
چەند گۆڕێکی نوێی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە تەرمی دەیان ژن و منداڵی کوردیان تیایە
دوات چەند گۆڕێکی نوێی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە تەرمی دەیان ژن و منداڵی کوردیان تیایە
پەیوەنیدر