چەند گۆڕێکی نوێی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە تەرمی دەیان ژن و منداڵی کوردیان تیایە



لە ناوچەی تەل شێخییە لە پارێزگای سەماوە، چەند گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێ دۆزرانەوە کە سەرجەمیان ژن و منداڵی کوردن و جلوبەرگی کوردییان لەبەرە.

دکتۆر زیا کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: “بۆ یەکەم جار رایدەگەیێنم کە لە رێگەی پێداچوونەوە و شیکردنەوەی وێنەی مانگی دەستکرد، گۆڕی بەکۆمەڵی نوێمان لە تەل شێخییە دۆزیوەتەوە”.

باسی لەوەشکرد: “دووریی نێوان گۆڕەکان کەمتر لە مەترێکە، سەرجەم قوربانییەکان ژن و منداڵی کوردن و جلوبەرگی کوردییان لەبەرە و یەکدیان لەباوەش گرتووە”.

لەبارەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان وتی: “پاشماوەکان زۆر کەڵەکە کراون، لەبەرئەوەی ژن و منداڵن، ژنەکان منداڵەکانیان لە باوەش گرتووە، بۆیە کاری دەرخستنیان زۆر ئاڵۆز و قورسە، هەوڵ دەدەن کە ئێسکەکان تێکەڵ نەبن بۆ ئەوەی پشکنینی DNA بە باشی بکرێت”.

ئەو گۆڕەی کە ئێستا لە تەل شێخییە کاری تێدا دەکرێت لە مانگی 5ـی ئەم ساڵ دۆزراوەتەوە، بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی گۆڕەبەکۆمەڵەکان، “تاوەکو ئیستا 50 رووفاتیان دەرهێناوە و پێشبینی دەکەن کە 100 بۆ 150 رووفاتی دیکەی تیادا بێت”.

بەپێی ئاماری یەکێتیی نووسەرانی جینۆساید، لەکۆی 182 هەزار جینۆسایدکراوی تاوانی ئەنفال و هەشت هەزاری بارزانییەکان و دەیان هەزار لە کوردانی فەیلی، تەنیا هەزار و 974 رووفاتی ئەنفالکراو کە دەکاتە 1٪ـی ژمارەی ئەنفالکراوان و رووفاتی 696 جینۆسایدکراوی بارزانییەکان گەڕێندراونەتەوە کە دەکاتە کەمتر لە 9٪ـی ژمارەی جینۆسایدکراوانی ئەو تاوانە.

میدیای یەکێتی: داهاتی نەوت بۆ وەزارەتی دارایی ناگەڕێتەوە
پێت میدیای یەکێتی: داهاتی نەوت بۆ وەزارەتی دارایی ناگەڕێتەوە
ناتانیاهۆ دوای نەشتەرگەریی گواسترایەوە بۆ ژێرزەمین
دوات ناتانیاهۆ دوای نەشتەرگەریی گواسترایەوە بۆ ژێرزەمین
پەیوەنیدر