هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاتڕۆڵ لە نزیک بان ڕاسای کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە سەرنشینێکی گیانی لە دەستدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاتڕۆڵ لە نزیک بان ڕاسای کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە سەرنشینێکی گیانی لە دەستدا.
باسی لەوەشکردووە، بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارە سەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریا کەوتنی شەهید هەژار کرا، بەڵام بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە.