وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێكی بەپەلەی لەسەر مووچە بڵاوكردەوە



وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێكی لەسەر پرسی مووچە بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ یەک شەممە، وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکیدا رەتیكردەوە هیچ كێشەیەكی نەختینە لە وڵاتدا بوونی هەبێت و دەشڵێت، “پابەندین بە خەرجكردنی مووچە بەگوێرەی ئەو خشتانەی دیاریكراون”.
هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو زانیارییانەی باس لەوە دەكەن كە بەهۆی نەبوونی نەختینەوە كێشە بۆ مووچە درووستبووە لە عێراق هیچ راستی و دروستییەك لە پشتیانەوە نییە.
هاوکات وتیشی وەزارەت جەخت لەوە دەكاتەوە كە بە تەواویی پابەندە بە پڕۆسەی پارەداركردنی مووچەی فەرمانبەران بەپێی ئەو خشتانەی دیاریكراون و بۆ مانگی كانوونی یەكەمی ئةمساڵ پارە بۆ هەریەكەیان دابینکراوە.

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو کەسێک گیانی لە دەستدا
پێت ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو کەسێک گیانی لە دەستدا
نرخی گۆشتی سوور بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت
دوات نرخی گۆشتی سوور بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت
پەیوەنیدر