ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە، مامۆستا سەلاحەددین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، بارزانی پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی تازە و دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە سەلاحەددین بەهادین کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرایەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوودا کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، سەلاحەدین بەهادین بە 728 دەنگی بەڵێ بە ئەمینداری گشتی حزبەکە هەڵبژێردرایەوە..