كەسوكاری شەهیدانی هەسەدە لەبەردەم بارەگای قامیشلۆ ناڕەزاییان دەربڕی



قسەكانی سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردی سوریا كەسوكاری شەهیدانی هەسەدەی توڕەكردووە
لەبەردەم بارەگەكەی لە قامیشلۆ ناڕەزاییان دەربڕی

ئەمڕۆ یەک شەممە، ژمارەیەك لە كەسوكاری شەهیدانی هێزەكانی سوریای دیموكرات، بۆ دەبڕینی ناڕەزایی دژی قسەكانی محەمەد ئیسماعیل، سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا، لە بەردەم بارەگای ناوبراو لە شاری قامیشلۆ كۆبونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا.
بە گوێرەی گرتەیەكی ڤیدیۆی كە چالاكانی رۆژئاوای كوردستان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاویانكردووەتەوە، ئەمڕۆ ژمارەیەك لە كەسوكاری شەهیدانی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە بەردەم بارەگای سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستانی ناڕەزاییان دەربڕیوە، لەبەرامبەر ئەو قسانەی كە لە چاوپێكەوتنی تەلەفیۆنیدا كردنی، تیایدا ئاماژەی بەوەكرد، هەسەدە ناوچە كوردییەكانی نەپاراستووە و نوێنەرایەتی كورد ناكات، ئەوان بە ئاقڵمەندی و هۆشمەندی ناوچە كوردییەكانیان پاراستووە.
ئەوەش ناڕەزایی كەسوكاری شەهیدانی لێكەتووەتەوە،هاوکات بە ناوبراویان ڕاگەیاندووە، نە لەو نە لەهیچ كەسێكی تری قبوڵناكەن قسە لەسەر هەسەدە بكات، ئەوان رۆڵەی ئێمەن و كەرامەتی خەڵكیان پاراستووە.

مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە سەلاحەددین بەهادین دەکات
پێت مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە سەلاحەددین بەهادین دەکات
ئومێد خۆشناو: پڕۆژه‌ی فریاگوزاری خێرای ئاوی هه‌ولێر 24 كاتژمێر كاری تێدا دەكرێت
دوات ئومێد خۆشناو: پڕۆژه‌ی فریاگوزاری خێرای ئاوی هه‌ولێر 24 كاتژمێر كاری تێدا دەكرێت
پەیوەنیدر