پارێزگاری هەولێر ئاشكرای دەكات، کارکردن لە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر، بە گوژمەی 480 ملیۆن دۆلار بەردەوامە و دەشڵێت: له ڕۆژێكدا 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دەپاڵێوێت.
ئومێد خۆشناو، صارێزگاری هەولێر بڵاویكردەوە، پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر بە خێرایی بەڕێوەدەچێت و کارکردن تێیدا لە ڕێگەی چەند شەفتێک بە 24 کاتژمێری بەردەوامە، کە لەسەر فەرمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار دەست بەجێبەجێکردنی کراوە، به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه، كێشه‌ی كه‌مئاوی له شاری هه‌ولێر به ڕێژه‌ی 100% چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ڕاشیگەیاندووە، پرۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر، له ڕۆژێكدا 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، بۆ هه‌ر كاتژمێرێك 20- 21 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی خاوێن بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر دەنێرێت.
ڕوونیشی كردۆتەوە، پڕۆژه‌كه به چوار هێڵی سه‌ره‌كی له نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانی نێوان شه‌قامی 120 مه‌تری و شه‌قامی 150 مه‌تری جێبه‌جێ ده‌كرێت؛ كه گه‌ڕه‌كه‌كانی نێوان ئه‌و شه‌قامانه و ده‌ره‌وه‌ی شه‌قامه‌كان و هه‌ریه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی داره‌توو، بنه‌سڵاوه، كه‌سنه‌زان، پیرزین، شاوێس، بەحركه، عەنكاوه و سێبیران لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
دەشڵێت: پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ئاوی پرۆژه‌كه له زێی گه‌وره ده‌ست پێده‌كات و پاككردنه‌وه و پاڵاوتنی ئاوه‌كه و فلته‌ركردن و كلۆركردنی ئاوه‌كه، به ستانداردی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی (WHO) و عێراقی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له پرۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر، 200 كیلۆمه‌تر بۆڕیی سپایڕۆڵ به‌كاردێت و 280 کیلۆمەتر بۆڕیی ئەسیلین بە تیرەی 160 ملیم و 220 ملیم و 250 ملیم بۆ به‌ستنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه به گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌كار دێت. ڕۆژانه 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو به ته‌واوی بۆ گه‌ڕه‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌نێرێت.
جەختیشی كردۆتەوە، جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه كێشه‌ی كه‌مئاوی له شاری هه‌ولێر به ته‌واوی چاره‌سه‌ر دەكات و ده‌بێته هۆی داخستنی زیاتر له هەزار بیری ئاو، به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاوی ژێرزه‌وی و بەفیڕۆنەدانی.