لەكاتی بەتاڵكردنی بەنزیندا ئۆتۆمبێل و خانوویەك سووتان



بەهۆی بەتاڵكردنی بەنزینەوە، ئاگر لە ماڵێك لە ناحیەی ڕزگاری كەوتەوە و بەهۆیەوە خانوو و ئۆتۆمبێلێك سووتان و دوو كەس بریندار بوون.

لە ناحیەی رزگاری قەزای كەلار، ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لەكاتی بەتاڵكردنی بەنزین ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون و خانوو و ماڵەكەشیان سووتان.

بە گوێرەی زانیارییەكان، خاوەن ماڵەكە پیشەی فرۆشتنی بەنزین بووە و دوای ئەوەی بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە چووەتەوە ماڵەوە و ویستوویەتی لە رێگای ماتۆڕی كارەباییەوە دەبە بەنزینەكان بەتاڵ بكات، لەو كاتەدا ئاگری گرتووە و ئۆتۆمبێل و ماڵەكەی سووتاون و خۆی و ئەندامێكی دیكەی خێزانەكەی برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

ئومێد خۆشناو: پڕۆژه‌ی فریاگوزاری خێرای ئاوی هه‌ولێر 24 كاتژمێر كاری تێدا دەكرێت
پێت ئومێد خۆشناو: پڕۆژه‌ی فریاگوزاری خێرای ئاوی هه‌ولێر 24 كاتژمێر كاری تێدا دەكرێت
هەوڵی کردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی شارەزوور دەدرێت
دوات هەوڵی کردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی شارەزوور دەدرێت
پەیوەنیدر