هەوڵی کردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی شارەزوور دەدرێت



هەوڵەکان لە بەغدا بۆ کردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی شارەزوور بەردەوامە و پاسپۆرتی سلێمانیش دەڵێت” ئامادەکاری کردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی شارەزوور ئەنجامدرا”.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە، هەرێم کەمال ئەغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا، لەگەڵ لیوای مافپەروەر نشأة ابراهیم الخفاجي، بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەو پاسپۆرت و نشینگەی بەغداد کۆبووەوە، پرسی کردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی شارەزوور تاوتوی کرا.

بەپێی بڵاوکراوەکە، لەکۆبوونەوەکەدا دواداچوون وگفتوگۆ وئامادەکاری و هێنانەکایەی کردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرتی(شارەزوور)لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە خرایەڕوو، وەک هەنگاوێکیتری جێبەجێکردنی پرۆژەی خزمەتکردن و کارئاسانیکردنی کاری ئیداری بۆ سنووری دانیشتوانی قەزای شارەزوور و دەوروبەری، تا هاووڵاتییان بتوانن سودمەند بن لەم خزمەتگوزارییە.

جێی باسە ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی ئەو پرۆژەیەدا دێت کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیانی شارەزوور ڕایگەیاندبوو، بەکردنەوەی ئەو نووسینگەیەش ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی سوودمەند دەبن و ڕێگایەکی زۆر بۆ هاووڵاتیان کەمدەکاتەوە.

لەكاتی بەتاڵكردنی بەنزیندا ئۆتۆمبێل و خانوویەك سووتان
پێت لەكاتی بەتاڵكردنی بەنزیندا ئۆتۆمبێل و خانوویەك سووتان
نەخۆشخانەی هیوا ئاماری نوێی تووشبووانی شێرپەنجەی ڕاگەیاند
دوات نەخۆشخانەی هیوا ئاماری نوێی تووشبووانی شێرپەنجەی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر