نەخۆشخانەی هیوا ئاماری نوێی تووشبووانی شێرپەنجەی ڕاگەیاند



بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئاماری نوێی تووشبووانی شێرپەنجە و چارەسەر و پشكنینەكان بڵاودەكاتەوە و سوپاسی پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەكەی دەكات، كە “هەمیشە خەمخۆر و پاڵپشت بوونە بۆ چارەسەری نەخۆشانمان”.

د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بڵاویكردەوە، سەرەڕای هەموو ئەو گرفتە داراییانەی، کە هەیە و لە ئێستادا پشووی فەرمیە لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم کوردستان، بەڵام نەخۆشخانەی هیوا بریاری دابوو کە (29/30/12/2024) بکاتە دەوامی فەرمی بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەت بە تووشبوانی شێرپەنجە بگەیەنێت.

ڕاشیگەیانووە، ئێمە هێشتا توانیومانە خزمەتگوزاریەکان لە ئاستێکی باڵادا پێشکەش بە تووشبوانی شێرپەنجە بکەین و گرفتە داراییەکان نەبوونەتە هۆی لاوازبونی خزمەتگوزاریەکانمان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە.

وەك بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئاشكرای كردووە،‏ ‎ئامارەكانی ئەمرۆی نەخۆشخانەكە بەم جۆرە بوون:

21 نەخۆشی تازە تۆمار کراون
1200 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردوە
2300 پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر بۆ نەخۆش ئەنجام دراوە
740 نەخۆش سەردانی دەرمانخانەیان کردوە دەرمانیان وەرگرتوە
83 نەخۆش پشكنینی تیشك و سۆنەر و ئیكۆیان بۆ کراوە
150 نەخۆش چارەسەری کیمیاییان وەرگرتوە 52 نەخۆش چارەسەری ڕۆژانەیان وەرگرتوە
75 نەخۆش لە بەشی فریاکەوتنی خێرا داغڵ بون
73 نەخۆش لە قاوشە جیا جیاکانی نەخۆشخانە داغڵ کراون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتوە
10 نەخۆش پشکنینی مۆخی ئێسک

د. یاد ڕوونیشی كردۆتەوە، لەسەنتەری چاندنی مۆخی ئێسک 5 نەخۆش سەردانی کردوە لەهەمان کاتدا 15 نەخۆش چارەسەری ددانیان بۆ ئەنجام دراوە.

هەوڵی کردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی شارەزوور دەدرێت
پێت هەوڵی کردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی شارەزوور دەدرێت
باسكال مەشعەلانی بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ لە هەولێرە
دوات باسكال مەشعەلانی بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ لە هەولێرە
پەیوەنیدر