گۆرانیبێژی عەرەبی بە ڕەگەز لوبنانی، باسكال مەشعەلانی بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگی سەری ساڵ گەیشتە هەولێر.
ئەمڕۆ یەك شەممە 29ـی كانوونی یەكەمی 2024، گۆرانیبێژی ناوداری لوبنانی و عەرەبی، باسكال مەشعەلانی بۆ سازكردنی ئاهەنگی سەری ساڵ گەیشتە هەولێر و بۆ میدیاكان وتی: هاتووم بۆ ئەوەی سەری ساڵ لەگەڵ هەوادارە خۆشەویستەكانم بەسەر ببەم.
ڕاشیگەیاند، بە پشتیوانی خوای گەورە ئاهەنگێكی مێژوویی لە هەولێر دەكەین و دونیا ڕووناك دەكەینەوە.
وتیشی، “زۆرم لەبارەی هەولێرەوە بیستووە، چەندین لوبنانیی لە هەولێر دەژین و باسی جوانیی شارەكە دەكەن، لێرە هەواداری زۆرم هەیە و یەكەم جارمە سەردانی دەكەم، ئاوەدانیی، رێكخستن و شارستانییەتی شارەكە تەواو سەرنجی ڕاكێشام”.