بەریتانیا ڕێگەی گەرانەوە بە ئەسما ئەسەد بۆ چارەسەری شێرپەنجە نادات



بەریتانیا بڕیاریداوە ڕێگە بە گەڕانەوەی ئەسما ئەسەدی هاوسەری بەشار ئەسەد، سەرۆكی هەڵاتووی سووریا نەدات بگڕێتەوە بۆ وڵاتەكەی بۆ وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجە.

ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئیڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، ڕێگە بە ئەسما ئەسەد نادەن بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکە، تەنانەت ئەگەر بڕیارەکەشی لەسەر بنەمای هۆکاری تەندروستی بێت.

پێشتر دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە پەرلەمانتارانی ڕاگەیاندبوو، ئەسما کە لە شاری ئەکتۆن لە ڕۆژئاوای لەندەن لەدایک بووە و گەورە بووە، چێتر لە بەریتانیا بەخێرهاتن ناکرێت.

ئەسما ئەسەد، کە هاوکات ڕەگەزنامەی سووریای هەیە، دوای بەسەرچوونی ماوەی پاسپۆرتەکەی لە ساڵی 2020ـدا، خاوەنی بەڵگەنامەی بەریتانی نەماوە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەشێک لە میدیا جیهانییەکان بڵاوکرایەوە، ئەسما داوای جیابونەوە لە ئەسەد دەکات و دەیەوێت بگەڕێتەوە بەریتانیا بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە چارەسەری شێرپەنجە، بەڵام هەر زوو كۆشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا (كرێملین) ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند، ئەسما لەگەڵ بەشار ئەسەد لە ڕووسیان و هاوژینییان بەردەوامە.

لەهەرێم 479 کەس سزای لە سێدارەدانیان هەیە
پێت لەهەرێم 479 کەس سزای لە سێدارەدانیان هەیە
ئەنەکەسە بۆ سەڵاحەدین بەهادین: پێزانیمان هەیە بۆ هەوڵەكانت لەپێناو یەكڕیزی كورد
دوات ئەنەکەسە بۆ سەڵاحەدین بەهادین: پێزانیمان هەیە بۆ هەوڵەكانت لەپێناو یەكڕیزی كورد
پەیوەنیدر