هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە سەرێکانی چالاکی دژی بارەگاکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکان ئەنجامدا و ڕایگەیاند، كە 5 چەكداری سەر بە توركیا كوژران.
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، چالاکییەکان لە چەند گوندێکی دەورووبەری سەرێکانی ئەنجامداوە، كە بۆ پاڵپشتیی بەرگرییەکانی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق بوون.
ڕاشیگەیاندووە، لە چالاکییەکانی سەرێکانی چەند چەکدارێکی گرووپەکان کوژراون، كە زیاتر لە 5 چەكدارن.
دەستپێكردنی چالاكییەكانی هەسەدە بەرەو سەرێكانی و گرێ سپی دوای ئەوە دێت، كە مۆڵەتی تا كۆتایی ئەم مانگە دراوە بە گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لەو ناوچە كوردییانەی ڕۆژئاوا تاوەكو چەك دابنێن یان بكشێنەوە لەگەڵ ئەو دانیشتووانەی هێنراون بۆ ئەو ناوچانە تاوەكو بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان.
لای خۆشیەوە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە لادێکانی مەنبەج نەکشاوەتەوە و شەڕەکە بەردەوامە، ئەو گرووپەی تورکیا پاڵپشتی دەکات ئێستا هەوڵی بەزاندنی ڕووباری فوڕات دەدەن.