لاهور شێخ جەنگی: ئەوانەی لە حكومڕانین هۆكارن بۆ دابەشنەكردنی مووچە



سەرۆكی بەرەی گەل هۆشداری لەبارەی دۆخی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان دەدات و ڕایدەگەیەنێت، كە ڕەنگە كورد زیان بكات.

لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، هەندێك كارمان كردووە بۆ ئەو دۆخەی ڕۆژئاوای كوردستان تاوەكو كورد تیایدا زەرەرمەند نەبێت و لە سەرەتاشەوە هۆشداریمدا، كە ئەگەر كورد یەكڕیز و یەكگرتوو نەبێت ڕەنگە خاكێكی زۆر لەدەست بدەن.

ڕاشیگەیاند، هیوادارین هەموو لایەنەكان لە هەرێمی كوردستان هاوكاربین ئاشتەوایی كورد ڕابگەیەنین لە ڕۆژئاوای كوردستان و هەموویان ئاشتبكەینەوە بە ئەنەكەسە و لایەەنەكانی دیكەشەوە و پێكەوە بچنە دیمەشق.

سەبارەت بەوەی ئاخۆ دەچێتە پەرلەمانی كوردستان؟ لاهور شێخ جەنگی وتی، “نا، تا ئێستا بڕیارم نەداوە”.

دەربارەی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم ئاشكرای كرد، پێموایە تاوەكو مانگی 2ی ساڵی داهاتوو پێكبهێنرێت و وتیشی، “ئەوانەی لە حكومڕانین هۆكارن بۆ دابەشنەكردنی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی ئەمساڵ”.

پەرلەمانی وڵاتێک دانپیانانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند
پێت پەرلەمانی وڵاتێک دانپیانانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند
قوربانیانی ڕووداوی تێکشکانی فڕۆکەکەی کۆریای باشوور بەرزبۆوە
دوات قوربانیانی ڕووداوی تێکشکانی فڕۆکەکەی کۆریای باشوور بەرزبۆوە
پەیوەنیدر