جارێكی دیكە نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە و تا ئێستا بانكی ناوەندی نەیتوانیوە نرخەكەی ئاسایی بكاتەوە.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و بەرزبۆتەوە، چونكە بەیانی ئەمڕۆ هەینی، بەهای 100 دۆلار بە 156 هەزار و 250 دینار بوو، بەڵام ئێوارە بوو بە 158 هەزار دینار.
ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی لیرە بەڕێژەیەكی بەرچاو شكاوە و 100 دۆلار گەیشتۆتە 1900 لیرە، هاوكات 100 دۆلار بەرامبەرە بە 4 ملیۆن و 120 هەزار تمەن.
زیاتر لە دوو هەفتەیە بەهای دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە و بانكی ناوەندیش چەندین ڕێكاری گرتۆتە بەر و دەروازەی فرۆشتنی دۆلاری بە 146 هەزار و 500 دینار بە نرخی فەرمی لە بانكە حكومییەكان كردۆتەوە، بەڵام هێشتا نرخەكەی دانەبەزیوەتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.