بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر هۆشداری لە گڕگرتنی داری كریسمس دەدات و ڕایدەگەیەنێت، بە گڵۆپ و جوانکاری دەڕازێندرێتەوە و ماددەگانی زوو گڕدەگرن.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی هەولێر لە هۆشدارییەكدا بۆ هاووڵاتیان بەهۆی سەری ساڵی نوێو و بەڕێوەچوونی ئاهەنگەكان دەڵێت: داری کریسمس تایبەتمەندیی خۆی هەیە، بۆ بۆنەکانی سەری ساڵ زیاتر بەکاردێت و بە گڵۆپ و جوانکاری دەڕازێندرێتەوە، بەڵام هەموو ئەو کەلوپەلانە ماددەی زوو گڕگرتوون و لە کەمترین کاتدا گەورەترین کارەسات دروست دەکەن.
دەشڵێت: “ڕێنماییتان دەکەین زۆر بە وریایی مامەڵەبکەن تاوەکو بۆنە و ئاهەنگەکان بەخۆشی و سەلامەتی و بێ مەترسیی گیانی و زیانی ماڵی کۆتاییان بێت”.