قوربانیانی ڕووداوی تێکشکانی فڕۆکەکەی کۆریای باشوور بەرزبۆوە



ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی ڕووداوی تێکشکانی فڕۆکەکەی کۆریای باشوور گیانیان لەدەستدا بەرزبووەوە بۆ 179 کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی ڕووداوی تێکشکانی فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی موان لە باشووری رۆژئاوای کۆریای باشوور گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە بۆ 179 کەس.

ئاژانسی ھەواڵیی کۆرریای باشوور (Yonhap) بڵاویکردەوە، بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا لە ئاکامی ڕووداوی تێکشکانی فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی موان کە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ 179 کەس.

پێشتر ئاژانسەکە بڵاوی کردبوویەوە کە فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگر سەر بە ھێڵی ئاسمانی جیۆ کۆریای باشوور، بە 181 سەرنشینەوە لە کاتی نیشتنەوەیدا لە فڕۆکەخانەی موان تێکشکاوە و بەھۆیەوە 75 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسانی کۆریای باشوور ئاماژەیان بەوەداوە کە بەھۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە کردنەوەی ئامێرەکانی نیشتنەوەدا، فڕۆکەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە دیواری کۆنکرێتی ڕێڕەوەکەدا کێشاوە.

ھەروەھا ئەوە زاندراوە کە فڕۆکەکە 181 سەرنشینی ھەڵگرتبوو کە شەشیان کارمەندی فڕۆکەوانی بوون و 175 کەسەکەی دیکەش سەرنشین بوون.

لەئێستادا، ئەگەری ئەوە ھەیە کە لە کۆی 181 سەرنشینی ناو فڕۆکەکە، هەرهەمویان گیانیان لەدەستدابێت.

لاهور شێخ جەنگی: ئەوانەی لە حكومڕانین هۆكارن بۆ دابەشنەكردنی مووچە
پێت لاهور شێخ جەنگی: ئەوانەی لە حكومڕانین هۆكارن بۆ دابەشنەكردنی مووچە
“ئاگاداری گڕگرتنی داری كریسمس بن با كارەسات ڕوونەدات”
دوات “ئاگاداری گڕگرتنی داری كریسمس بن با كارەسات ڕوونەدات”
پەیوەنیدر