كاتی پێدانی كارەبا بۆ ڕۆژانی سەری ساڵ ڕاگەیەنرا



بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەو بڕە بەرهەمەی لەبەردەستدایە، ڕۆژانە 6 بۆ 7 كاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتیان دەدرێت و بۆ سەری ساڵیش بەهەمان شێوە دەبێت.

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەپێی ئەو بڕە بەرهەمەی کارەبا، کە لەبەردەستدایە ڕۆژانە ٦ بۆ ٧ كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان دەدرێت و ئەو بڕە كارەبایەی، كە هەیە دابەشدەكرێت.

وتیشی: بۆ سەری ساڵ بە هەمان بەرنامەی ڕۆژانی ئاسایی كارەبای نیشتمانی بۆ هاووڵاتییان دابین دەكرێت، كە لە ئێستادا ٦ بۆ ٧ كاتژمێر كارەبا دابین دەكرێت.

لە ئێستادا لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان پشووە و بڕێكی زۆری كارەبا دەگەڕێتەوە بۆ تۆڕی كارەبای نیشتمانی، لەكاتێكدا لەڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆی سەرژمێریدا بەهۆی نەبوونی دەوامی فەرمانگەكان پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان گەیشتبووە نیزكەی 20 كاتژمێر.

“ئاگاداری گڕگرتنی داری كریسمس بن با كارەسات ڕوونەدات”
پێت “ئاگاداری گڕگرتنی داری كریسمس بن با كارەسات ڕوونەدات”
کەشوهەوای سەری ساڵ چۆن دەبێت و چی ڕوو دەدات؟
دوات کەشوهەوای سەری ساڵ چۆن دەبێت و چی ڕوو دەدات؟
پەیوەنیدر