پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن بەغدا پارە بۆ هەرێم بنێرێت لە بری ئەو پارچە زەوییەی ە بڕیارە بدرێتە هێزەکانی پاسەوانیی سنوور.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کاروان یاروەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، لەسەرەتای مانگی نۆی ئەمساڵەوە بەنووسراوی رەسمی داوام لە وەزیری ناوخۆی عێراق کردوە، کە زەوی نیشتەجێبوون بۆ پۆلیسی پاسەوانانی سنووری کوردستان دابین بکرێ یاخود لەرێگای بانکەوە مینحەیەکیان پێیبدرێ بۆ نیشتەجێبون.
ئەوەشی خستەڕوو کە وەزارەتی ناوخۆی عێراق نووسراوی کردووە کە لە پارێزگەکان وەک فەرمانبەرانی تر پارچە زەوی نیشتەجێبوون دابین بکرێ بۆ پاسەوانانی سنوور. سەبارەت بە پاسەوانانی سنووری نیشتەجێی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێم زەویان بۆ دابین بکات ئەگەر نەکرا مینحەیەکیان پێیبدرێ لەلایەن حکومەتی ئیتحادییەوە.
کاروان یاروەیس وتیشی: “دوێنێ لەگەڵ بریکاری وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ کاروباری ئەمنی ئیتحادی قسەمان کرد هێشتا هیچ بڕیارێک نەدراوە، ئەو دەنگۆیەشی گوایە مینحەکە بدرێتە هەرێم و دابەشی بکات یا لەجیاتی دابینکردنی پارچە زەوییەکە بیبات هیچ بنەمایەکی نییە”.
جەختیسیکردەوە کە بەدوداچوون و فشارەکانیان بەردەوام دەبن بۆ دەستەبەرکردنی مافی پاسەوانانی سنوور.