ئەحمەد شەرع: لەگەڵ هەسەدە دانوستان دەکەین



فەرماندەی “ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان”ی سووریا ڕایگەیاند کورد بەشێکی دانەبڕوای سووریایە و لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتیشدا دانوستان دەکەن.

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەستەی تەحریری شام کە هاوکات فەرماندەی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەیە کە کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد هێنا، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبییە کە بڕیارە ئەمڕۆ دەقەکەی بڵاوبکرێتەوە، باسی لە پرسی کورد و ئایندەی سووریا کرد.

شەرع جەختیکردەوە لەوەی، کورد بەشێکی دانەبڕاوی پێکهاتەکانی سووریایە و سەبارەت بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیش ڕایگەیاند، ئیدارەی ئێستای سووریا لەگەڵ هەسەدەدا دانوستان دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا هەیە.

دەربارەی چارەنووسی ڕێکخراوەکەشی، ئەحمەد شەرع وتی: “بێگومان دەستە(ی تەحریری شام) هەڵدەوەشێتەوە و ئەوەش لە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیدا ڕادەگەیەندرێت”.

سەبارەت بە هەڵبژاردن و نووسینەوەی دەستووری نوێش، ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند پێدەچێت ئامادەکردن و نووسینەوەی دەستوور نزیکەی سێ ساڵ بخایەنێت و چوار ساڵیشیان پێویست بێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

شەرع دەڵێت: “ئەنجامدانی هەر هەڵبژاردنێکی پاک پێویستی بە سەرژمێرییەکی گشتی دانیشتووانە” و ئەوەش کاتی دەوێت.

ناوەڕۆکی پیشەییانەی میدیایی
پێت ناوەڕۆکی پیشەییانەی میدیایی
لە سنووری سلێمانی بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت
دوات لە سنووری سلێمانی بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت
پەیوەنیدر