بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە کچ و دایکێک گیانیان لە دەستدا



لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای بەردەڕەش باشیک دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە دایک و کچ بوون و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەسەختی بریندار بووە و لەژیر چاودێری پزیشکیدایە.

بەپێی زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای بەردەڕەش باشیک لە نزیک گوندی دوو بەردان روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە دایک و کچ بوون.

ئەو ئۆتۆمبێلەی دایک و کچەکەی تیادا بووە وەرگەڕاوە و بەو هۆیەشەوە گیانیان لەدەستداوە، دواتر تەرمەکانیان گەیەندراونەتە پزیشکی دادی ئاکرێ.

هاوکات هەر بەپێی زانیارییەکان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوڕی دایکەکەبووە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

یەکگرتنەوەی سوریا و عێراق…
پێت یەکگرتنەوەی سوریا و عێراق…
ئیسرائیل بەم شێوەیە هەنییەی لە ناوجەرگەی تاراندا کوشت
دوات ئیسرائیل بەم شێوەیە هەنییەی لە ناوجەرگەی تاراندا کوشت
پەیوەنیدر