ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆن دەنگدەران ئاگاداردەکاتەوە



ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستیکردەوە بە چارەسەرکردنی کێشەی ئەو دەنگدەرانەی کە پەنجەمۆرەکانیان نەدەخوێندرایەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئۆفيسى هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، دەستیانکردەوە بە پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری و نوێکردنەوەی داتای دەنگدەران و وەرگرتنەوەی پەنجەمۆری ئەو دەنگدەرانەی کە ئامێرەکان لە ڕۆژی دەنگدان پەنجەیانی نەدەخوێندەوە.

ڕوونیشکردەوە کە دابەشکردنی کارتی هەڵبژاردنی بایۆمەتری بەسەر ئەو دەنگدەرانەدا کە کارتەکانیان وەرنەگرتووە دەستیپێکردووەتەوە.

ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆن داوای لە دەنگدەران کردووە لە ڕۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر 8ی بەیانی تا 3ی پاشنیوەڕۆ سەردانی نزیکترین بنكەى تۆمارکردن بکەن و بەڵگەنامەی فەرمیش لەگەڵ خۆیان ببەن.

نە خوێندنەوەی پەنجە لە ئامێرەکانی دەنگدان، یەکێک بوو لەو کێشە دیارانەی کە لە کاتی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی هەرێمی کوردستاندا ڕوویدا و بە هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە دەنگدەران نەیانتوانی بەشداری هەڵبژاردن بکەن.

نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات
پێت نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات
فڕۆکەیەکی کۆریای باشوور بە دەیان سەرنشینەوە تێکشکا
دوات فڕۆکەیەکی کۆریای باشوور بە دەیان سەرنشینەوە تێکشکا
پەیوەنیدر