فڕۆکەیەکی کۆریای باشوور بە دەیان سەرنشینەوە تێکشکا



فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی کۆریای باشوور بە دەیان سەرنشینیەوە لە فڕۆکەخانەی موان کەوتەخوارەوە کە دەکەوێتە باشووری وڵاتەکەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی کۆریای باشوور کە 175 سەرنشین و شەش تیمی فڕۆکەکەی هەڵگرتبوو، لە کاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی موان تێکشکا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان نزیکەی 100 کەس گیانیان لەدەستداوە.

جیونگ هون، بەڕێوەبەری ئاگرکوژێنەوەی موان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕووداوەکە بەهۆی خۆپێداکێشانی باڵندە و خراپیی کەشوهەوا دەگەڕێتەوە و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەش، بە وردی هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت.

بە پێی ئەو دیمەنانەی لە کاتی ڕووداوەکەدا تۆمارکراون دەردەکەوێت کە فڕۆکەکە لە کاتی نیشتنەوەدا لە ڕێڕەوەکەی لادەدات و خۆی دەکێشیت بە دیوارێکی فڕۆکەخانەکەدا.

میدیای کۆریای باشوور بڵاویکردەوە، یەکەم هەوڵی نیشتنەوەی فڕۆکەکە شکستی هێناوە کە لە جۆری بۆینگ 737-800بووە و لە هەوڵی دووەمیشدا تێكشکاوە.

بۆ بینینی دیمەنی ساتی تێکشکانی فڕۆکەکە کلیک لێرە بکە

ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆن دەنگدەران ئاگاداردەکاتەوە
پێت ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆن دەنگدەران ئاگاداردەکاتەوە
سۆران عومەر: 12 ڕۆژە مووچەی مانگی 11 هاتووە بۆ دابەشی ناکەن؟
دوات سۆران عومەر: 12 ڕۆژە مووچەی مانگی 11 هاتووە بۆ دابەشی ناکەن؟
پەیوەنیدر