ئەندامێکی پەرمانی عێراق باس لە هاتنی مووچەی مانگی 11 دەکات و دەڵێت، 12 ڕۆژە پارە هاتووە بۆ دابەشی ناکەن ئەگەر مووچەی مانگی 10یان پێنەداوە.
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە: 12 ڕۆژە مووچەی مانگی 11 لە بەغدادەوە هاتووە بۆ هەرێم، ئەگەر مووچەی مانگی 10 تان پێ نەداوە بۆ دابەشی ناکەن”.
دەشڵێت: “بۆ هێندە دژی ئەو میلەتەن کە مووچەکەی بەبارمتە ئەگرن؟ ویژدانتان ئەگەر ماوە باجارێک ئازارتان بدات کە خەڵک بەو زستانە بێ نەوت و بێ کارەباو بێ بازاڕو بێ پارەو قەرزارە”.
ئەم لەکاتێکدایە تا ئێستا مووچەی مانگی 11 دابەش نەکراوە و حکومەتی هەرێم چاوەڕوانی هاتنی پارەی دیکە دەکات لە بەغدادەوە بۆ ئەوەی پارەی مووچەی پێ بدات.