لەبارەی زەوی پاسەوانانی سنوور ڕوونکردنەوە درا



ئەندامێکی پەرلەمانی عێڕاق ڕوونکردنەوە لەسەر دابەشکردنی زەوی بەسەر پاسەوانانی سنوور لەلایەن عێڕاق و هەرێم دەدات و دەڵێت”گەر زەویییان پێ نەدرا قەرەبوی ماددی وەردەگرن”.

موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لەپاسەوانانی سەر سنووری سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەهەرێمی كوردستان پەیوەندییان پێوە کردم  بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ بڕیارێكی حكومەتی عێراق كە بڕیاریداوە هەموو پاسەوانێكی سەر سنوورلە پارێزگاكەی خۆی پارچەیەك زەوی پێ بدرێت لە بەدواداچوونێک چەند ڕوونکردنەوەیەکمان بۆ دەرکەوت.

موسەنا ئەمین ئاماژە بەوەدەکات، دوای دەرچوونی بڕیارەكە لەلایـەن حكومەتی عێراقەوە بەنوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاندووە ، حكومەتی هەڕێم هەمان ماف دابین بكا بۆ پاسەوانانی سنوور لەپارێزگاكانی هەڕێمی كوردستان ، هەڕێمی كوردستانیش ڕەزامەندی دەڕبڕیوە كە پارچەیەك زەوی بدا بە پاسەوانانی سنوور وەك سەرجەم پارێزگاكانی دیكەی عێراق.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەند نەبێت و زەوییان پێ نەدا، ئەوا بەپێی یاسا دەبێت قەرەبوویەكی ماددی بدرێت بە پاسەوانانی سنوور كەلەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستانن و لەكاتی خۆیدا بڕی ئەو قەرەبووە دیاری دەكرێت.

ڕوونیشیکردۆتەوە، ئەگەر بابەتەكە لەدابین كردنی زەوی گۆڕا بۆ قەرەبووی ماددی لەم كاتەدا ئەو قەرەبووە مادییە بە حكومەتی هەرێم دابین ناكرێت ڕاستەوخۆ بەپاسەوانانی سنوور خۆیان ئەدرێت، چونکە پاسەوانانی سنوور لەڕووی مادیەوە هیچ پەیوەندیان بە حكومەتی هەڕێمی كوردستانەوە نییە.

 

سۆران عومەر: 12 ڕۆژە مووچەی مانگی 11 هاتووە بۆ دابەشی ناکەن؟
پێت سۆران عومەر: 12 ڕۆژە مووچەی مانگی 11 هاتووە بۆ دابەشی ناکەن؟
بەشێک لە مووچەخۆران ئاگادار دەکرێنەوە
دوات بەشێک لە مووچەخۆران ئاگادار دەکرێنەوە
پەیوەنیدر