بەشێک لە مووچەخۆران ئاگادار دەکرێنەوە



چەند بانکێک بەشێک لە مووچەخۆران ئاگادار دەکەنەوە کە دەتوانن سبەی یەک شەممە بچن مووچەکانیان وەرنگرن.

لە بڵاوکراوەیەکدا، بانکی شارەزوور رایگەیاند، “سبەی یەکشەممە 29ی کانونی یەکەمی 2024 لەپێناو مووچەخۆران دەوام دەکەین، بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە، هەر کەسێک مووچەی مانگی 10ی وەرنەگرتووە دەتوانن بێن مووچەکانیان وەربگرن”.

هاوکات بانکەکانی چەرموو و دەربەندیخان و چەمچەماڵ سبەینێ دەوامیان دەبێت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە و بەشێک لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان.

ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە، کە پێشتر حکومەتی هەریم لە ڕۆژی  25ـی کانوونایا یەکەمی 2024 پشووی ڕاگەیاندبوو تا ڕۆژی 5ـی کانوونی دووەمی 2025.

لەبارەی زەوی پاسەوانانی سنوور ڕوونکردنەوە درا
پێت لەبارەی زەوی پاسەوانانی سنوور ڕوونکردنەوە درا
فەرماندەیەکی پۆلیسی ئێران کوژرا
دوات فەرماندەیەکی پۆلیسی ئێران کوژرا
پەیوەنیدر