فەرماندەیەکی پۆلیسی ئێران کوژرا



کەمێک لەمەوبەر لە باشووری ئێران هێرشكرایە سەر بنكەیەكی پۆلیس و بەپێی زانیاریەكانیش، فەرماندەیەكی پۆلیسی ئەو وڵاتە كوژرا.

ئاژانسی مهری ئێران بڵاویكردەوە، ئەمشەو تیرۆریستێكی خۆكوژ هێرشی كردە سەر بنەی پۆلیسی شاری بەندەرلەنگە لە پارێزگای هورمزگان-ی باشووری ئێران.

قایمقامی شاری بەندەر لەنگە رایگەیاند، موجتەبا شەهیدی تەختی، بەرپرسی پۆلیسی ئیتلاعاتی بەندەر لێنگە گیانی لەدەستدا و پاسەوانێکی بریندارە.”

بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەكە رایگەیاندووە، هێرشەكە لەڕێگەی تیرۆیستێكی خۆكوژوە بووەو خۆی لەبەردەم بنكەكەدا تەقاندوەو بەهۆیەوە سەرۆكی هەواڵگریی پۆلیسی شارەكە كوژراوە.

بەشێک لە مووچەخۆران ئاگادار دەکرێنەوە
پێت بەشێک لە مووچەخۆران ئاگادار دەکرێنەوە
تورکیا ڕێگرە هێزە کوردییەکان لە سووریا هەبن
دوات تورکیا ڕێگرە هێزە کوردییەکان لە سووریا هەبن
پەیوەنیدر