وەزیری دەرەوەی تورکیا بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکای ڕاگەیاند کە ڕێگە نادەن هێزە کوردییەکان لە سووریا هەبن.
ڕۆژی شەممە 28ـی کانوونی یەکەم، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەتەلەفون لەسەر دۆخی سووریا و پێویستی کارکردن لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا گفتوگۆیان کرد.
بەپیی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، فیدان لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا بە بلینکنی وتووە، تورکیا نیگەرانە لەبوونی هێزە کوردییەکان هەپەگە و پەکەکە لە سووریا و ڕێگە نادەن لەوێ بونیان هەبێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، بلینکن جەختی لەسەر پێویستی پشتیوانیکردن لە پرۆسەیەکی سیاسی سووریا کردەوە کە “پشتیوانی لە مافەکانی مرۆڤ دەکات و حکومەتێکی گشتگیر لە پێشینەی کارەکانیدایە.”
بلینکن و فیدان هەروەها تاوتوێی ڕێگریکردن لە تیرۆریان کرد کە ئاسایشی تورکیا و سووریا بخاتە مەترسییەوە.
هاوکات لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی سووریا و کارکردن لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا بۆ دڵنیابوون لە تەواوبوونی قۆناغی گواستنەوە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک گفتوگۆکرا.