مۆبایل چۆن سەرجەم پەیوەندییەکانت تێک دەدات؟



بیهێنە بەرچاوت کە لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێت دانیشتوویت، یەکێکیان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە ناوبەناو مۆبایلەکەی هەڵبگرێت و بەردەوام پشکنینی بۆ بکات، کەمتەرخەم دەبێت لە قسەکردن لەگەڵت،. ئەم ڕەفتارە دووبارەبووەوە و بوو بە خووییەک لە ژیانی ڕۆژانەماندا کە پێی دەوترێت ” پشتگوێ نەخستنی تەلەفۆن”.

ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی جۆرجیا ئەنجامدراوە، ئەم ڕەفتارەیان بە جۆرێک لە “بێ ڕێزی هاوچەرخ” ناوبنردووە.

کۆلین مارشال، چارەسەرکەری خێزانی بە ماڵپەڕی “فری ویل میند”ی ڕاگەیاندووە، “ئەگەر سەرنجت لەسەرمۆبایلەکەتە، ئەمە واتای ئەوەیە کە ئەوەی دەیخوێنیتەوە یان سەیری دەکەیت گرنگترە لەوەی کە لەبەردەمتدایە، ئەمەش وادەکات پەیوەندییەکانت بەرەو پچڕان بچن.

“فوپینگ” واتای چییە؟

کۆمپانیایەکی ڕیکلامی ئوسترالی لە ساڵی ٢٠١٢ ئەم زاراوەیەی دروستکردووە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی ڕیکلامدا بە ناوی “Stop phubbing” بۆ وەسفکردنی ڕەفتارێک کە بە ڕوونی لە نێو بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکاندا دەرکەوتووە، کە مانای پشتگوێخستن و لەبیرکردنی هاوڕێکان دەدات، هاوکات گرنگی بە گەڕان لەناو مۆبایلدا دەدات لەبری گفتوگۆکردن و ئاڵوگۆڕکردنی بۆچوونەکان.

ئەم زاراوەیە وشەی “تەلەفۆن” و “Snubbing” تێکەڵ دەکات، بە واتای پشتگوێخستن یان سووکایەتیکردن، ئاماژەیە بۆ سەرقاڵکردنی تۆ لە دەوروبەرت و گۆڕینی ساتەوەختە ڕاستەقینەکانە بە سەیرکردن و تێڕامان لە شاشەکەت.

ماڵپەڕی Free Will Mind بڵاویکردۆتەوە، بەردەوام پەنابردن بۆ مۆبایلەکانمان وامان لێدەکات توانای چێژوەرگرتن لە ساتە ڕاستەقینەکان و کاتە خۆش و ناوازەکان لەگەڵ خۆمان و چواردەورمان لەدەست بدەین، و بە تێپەڕبوونی کات لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.

لە توێژینەوەیەکدا کە توێژەرانی زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا لە ساڵی 2017 ئەنجامیانداوە، 300 کەس وەرگیراون بۆ ئەوەی ژەمێک لە چێشتخانەیەکدا بەیەکەوە بخۆن بە مۆبایلەکانیانەوە یان بەبێ مۆبایل لەسەر مێزەکە، توێژینەوەکە دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی لە کاتی کۆبوونەوەی کەسیدا مۆبایلەکانیان لە نزیک خۆیان بەجێدەهێڵن سەرقاڵن و چێژ لە بەسەربردنی کاتێکی کەمتر وەردەگرن.

پەیوەندی خێزانی

کاریگەری نەرێنی تەنها لە پەیوەندی نێوان هاوڕێکاندا سنووردار نییە، بەڵکو پەیوەندییە هاوسەرگیرییەکانیش دەگرێتەوە، چونکە سەرقاڵی یەکێک لە هاوسەرەکان بە مۆبایلەکەیەوە وا دەکات لایەنی بەرامبەر هەست بە بێ نرخ بکات و خۆی لە کێبڕکێ لەگەڵ مۆبایلەکەدا دەبینێتەوە بۆ ئەوەی سەرنجی هاوبەشەکەی ڕابکێشێت.

ئەمەش لە توێژینەوەیەکدا پشتڕاستکرایەوە کە لە گۆڤاری کۆمپیوتەر و ڕەفتاری مرۆڤدا لە ساڵی 2022دا بڵاوکرایەوە، کە پەیوەندی نێوان هاوسەرەکان نیشان دەدات، کاتێک یەکێکیان سەرقاڵە بە مۆبایلەکەیەوە. بەپێی توێژینەوەکە ئەم ڕەفتارە لە دواجاردا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هەست و سۆز و پەیوەندی لەنێوانیاندا، کە وادەکات بەرەو جیابوونەوەی سۆزداری و تەنانەت جەستەیش بچن.

لەسەر ئاستی منداڵان، کاتێک دایک و باوک لەکاتی قسەکردن لەگەڵ منداڵەکانیان یان دانیشتن لەگەڵیان بۆ خواردن، لە مۆبایلدا دەگەڕێن، ئەمەش پەیامێک دەنێرێت کە دایک و باوکیان گرنگی بە هەستەکانیان یان پێداویستییە سۆزدارییەکانیان نادەن، ئەمەش وایان لێدەکات هەست بەو پچڕانی پەیوەندی کۆمەڵایەتیە بکەن.

لە ساڵی 2023دا، پێداچوونەوەیەکی سیستماتیکی زیاتر لە 40 توێژینەوە کە لەسەر منداڵانی تەمەنی خوێندن لە چین ئەنجامدراون، ئاماژەی بەوە کردووە کە پشتگوێخستنی دایک و باوک بە بەکارهێنانی مۆبایل پەیوەندی بە خراپی گونجانی منداڵانەوە هەیە، هەروەها ئەو گەنج و هەرزەکارانەی کە ئاستی بەرزی پشتگوێخستنی دایک و باوکیان ڕاگەیاندووە، ئەگەری تووشبوونیان زیاترە لە دڵەڕاوکێ، خەمۆکی و کێشەکانی ڕەفتاری دەرەکی وەک شەڕانگێزی و قسەی ناشرینیان هەیە.

بۆچی ئێمە لە پێشینەی کارەکانی گەڕان بە مۆبایل داین؟

هەندێک هۆکار هەن کە دەبنەهۆی سەرقاڵبوون بە مۆبایل یان “فۆپ”ەوە، لەوانە:

ترس لە لەدەستدان

ڕەنگە ئارەزووی بەردەوامبوون لەگەڵ هەموو شتێکی نوێ لە جیهانی دیجیتاڵی خۆتدا، یان ئەوەی بە نەخۆشی “FOMO” ناسراوە، هۆکارێکی بەس بێت بۆ ئەوەی سەرنجت لە دەوروبەرت دوور بخاتەوە.

ئالوودەبوون بە تەلەفۆن

مۆبایل نزیکەی بۆ هەموو شتێک بەکارهاتووە و ئەمەش پەیوەست بووە بە گۆڕانکارییەکی گەورە لە داب و نەریتی کۆمەڵایەتیدا و خەڵک ئەوەندە وابەستەی مۆبایلە زیرەکەکانیان بوون کە بوونی یەکتر پشتگوێ دەخەن.

نەبوونی سنووری بەکارهێنان

لە ساڵی 2019دا، جێسپەر ئاگارد لە زانکۆی ئارهوس توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا لێکۆڵینەوە لە پەیوەندی گەنجان لەگەڵ مۆبایل و خواستی بەردەوامیان بۆ پشکنینی نامە و ئاگادارکردنەوەکان کردبوو، بەشداربووان پشتڕاستیان کردەوە کە هەرچەندە قەناعەتیان وایە کە ئەوە ڕەفتارێکی بێزارکەرە، بەڵام وەک جۆرێک لە ئالودەبوون ناتوانن سنوور بۆ بەکارهێنانی دابنێن.

سکوید گەیم گەڕایەوە و سەرجەم زنجیرەکانی نمایش کرا
پێت سکوید گەیم گەڕایەوە و سەرجەم زنجیرەکانی نمایش کرا
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی
دوات نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی
پەیوەنیدر