هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە چەند میحوەرێكەوە هێرشیان كردۆتە سەر گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا و تێكیان شكاندوون.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەکانمان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان دژ گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و بارەگاکانیان لە میحوەری ئەبو قەلقال و کردنە ئامانجیان.
ڕاشیگەیاندووە، پێداویستی سەربازی و هێزی زیاتری سەربازی گەیەنراوەتە سەرجەم میحوەرەكانی جەنگ و هێزەكانیان لە ئامادەباشیدان.
ئاشكراشی كردووە، لە میحوەری مەنبج هێزەكانیان پێشڕەوی زیاتریان كردووە و لە ئێستادا سەركردایەتی هێزەكانی دوژمن فەرمانی دەركردووە بۆ چەكدارانی خۆیان، كە هەر چەكدارێكیان خۆی ڕادەست بكات یان بكشێتەوە دەستگیری دەكەن.