وادەی بەفر بارین لە ناو شارەكان ڕاگەیەنرا



شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی كاتی بەفر بارین لەناو شارەكان دەخاتەڕوو، هاوكات ڕایدەگەیەنێت، لە یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێوە ڕەشەبا هەڵدەكات و لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا شەپۆلی بەفر و باران دەستپێدەكاتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، کاریگەری شەپۆلەکەی شەوی ڕابردوو لەسەر ناوچەکانمان کۆتایی ھاتووە بەگشتی لەئەمڕۆوە تا نزیکەی 14 ڕۆژی داھاتوو عێراق و ھەرێمی کوردستان بەکەشێکی سەقامگیردا تێپەڕدەبێت.

ڕاشیگەیاند، لە ڕۆژی چوار شەممەی ئەم ھەفتەیەش 1/1/2025 بای باکوری ڕۆژھەڵات لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و بەگشتی ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێم چالاک ئەبێت بەخێرای 15-30کم لە کاتژمێرێکدا و تا کۆتایی ھەفتە ڕۆژی ھەینی 3/1/2025 بەردەوامی ئەبێت و پلەکانی گەرماش بەدرێژایی 14 ڕۆژی داھاتوو زیاتر لە ئاستێکی جێگیردا ئەبێت و گۆڕانکاری ئەوتۆ ڕوونادات .

پێشبینی ئەوەشی كرد، “مانگی یەک-ی ساڵی داھاتوو لەنێوان مەودای 12/1/2025 بۆ 20/1/2025 ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری ھاتنی شەپۆلێکی جەمسەری بەھێزی سەرما و بەفر بارینەوە و بەفر لەسەنتەری شارەکان ببارێت”.

 

هەسەدە لە چەند میحوەرێكەوە پێشڕەوی دەكات
پێت هەسەدە لە چەند میحوەرێكەوە پێشڕەوی دەكات
بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە 40 کەس ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران
دوات بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە 40 کەس ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران
پەیوەنیدر