بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە 40 کەس ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران



بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دیالە ئاشكرای دەكات، بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە 40 کەس ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی پارێزگاكە کراون.

فارس عەزاوی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی پارێزگای دیالە ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەو خۆڵبارینەی کە پارێزگاکەیانی گرتووەتەوە، تاوەکو ئێوارەی دوێنێ هەینی، زیاتر لە 40 کەس تووشی هەناسەتەنگی بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی دیالە و چارەسەریان وەرگرتووە.

ڕاشیگەیاندووە، سەرجەم هاووڵاتییان کە زۆبەیان کەسانی بەتەمەن بوون نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و گیانلەدەستدان تۆمارنەکراوە .

ڕۆژی پێنج شەممەی رابردوو، دەستەی کەشناسیی عێراق هۆشداری دا لە چالاكبوونی بای باشوور و ڕۆژهەڵات لە عێراق و هەڵكردنی خۆڵبارین، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی دیالە، بەغدا، سەڵاحەدین، واست و دیوانییە.

وادەی بەفر بارین لە ناو شارەكان ڕاگەیەنرا
پێت وادەی بەفر بارین لە ناو شارەكان ڕاگەیەنرا
ڕابەری بزووتنەوە: وته‌كانی مه‌زڵوم كۆبانێ و ئه‌حمه‌د شه‌رع بە ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رن
دوات ڕابەری بزووتنەوە: وته‌كانی مه‌زڵوم كۆبانێ و ئه‌حمه‌د شه‌رع بە ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رن
پەیوەنیدر